مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق كۆبونەوە

68 جار خوێندراوەتەوە کات09:29 بەروار12-08-2019
مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق كۆبونەوە

راچڵەكین 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2019 له‌ سه‌ڵاحه‌ددین مەسعود بارزانی پێشوازیی له‌ نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.

به‌ گوێره‌ی بارەگای بارزانی له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.