بەهۆی ئەم وێنەیەوە ئابڕووی خۆی برد

4002 جار خوێندراوەتەوە کات12:07 بەروار13-08-2019
بەهۆی ئەم وێنەیەوە ئابڕووی خۆی برد
ڕاچڵەکین- 

کچێک لە ئینستاگرام وێنەی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەگەڵیدا نوسیبووی کە لە کاتی شاخەوانیدا گیراوە، بەڵام خوشکەکەی ئەو فێڵەی ئاشکراکرد کە ویستی لە فەلۆوەرەکانی بکات.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی میرەر، کەیسی سۆسنۆوسکی، بەکارهێنەری تۆڕی ئینستاگرام، بە جلوبەرگی وەرزشییەوە و لە بەردەم دارستانێکدا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە بە فەلۆوەرەکانی راگەیاندبوو کە لە شاخەوانییە، بەڵام خوشکەکەی لە تۆڕی تویتەر رەهەندێکی دیکەی ئەو وێنەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دیارە کە لە باخی ماڵی خۆیاندا وێنەکەی گرتووە.


وێنەکەی ئینستا و وێنە راستییەکە

خوشکەکەی لە تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە دوورەوە گیراوە و دەردەکەوێت کە کەیسی نەچووە بۆ شاخەوانی و تەنها بۆ کۆکردنەوەی لایک و فەلۆوەر ئەو کارەی کردووە، تویتەکە زیاد لە ٢٠٠ هەزار جار لایک کرا و زیاد لە ٨٠ هەزار جار هاوبەشی پێ کرا.

لە چەند مانگی رابردوودا، چەندین بەکارهێنەری ئینستاگرام هۆشدارییان لەسەر ئەوە داوە کە وێنەکانی ئینستا بەشێکی زۆریان دەستکاری کراون یان فێڵێکیان تێدایە و ژیانی راستەقینەی ئەو کەسە نیشان نادەن.