باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

1724 جار خوێندراوەتەوە کات12:50 بەروار13-08-2019
باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

راچڵه‌كین

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ عیراق، پێشبینیه‌كانی خۆی‌ بۆ كه‌شوهه‌وای‌ ته‌واوی‌ عیراق بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری‌ بارینی نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ناوچه‌ی باكور.

ده‌سته‌كه‌ پێشبینیه‌كانی‌ خۆی‌ بۆ پێنج رۆژی داهاتوو بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كات پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزترببێته‌وه‌ و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش دوای‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نمه‌ باران ببارێت.

ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی عیراق ده‌ڵێت، كه‌شوهه‌وا له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عیراق زۆر گه‌رم ده‌بێت، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوور.

كه‌شناسی ده‌ڵێت له‌ ناوچه‌كانی‌ باكور، كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت و پڵه‌ هه‌ور دروست ده‌بێت، دواتر ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و بارینی نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

لا يتوفر وصف للصورة.