ڤیدیۆ: ساندرا به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

296 جار خوێندراوەتەوە کات01:29 بەروار13-08-2019
ڤیدیۆ: ساندرا به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

ڕاچڵەكین-

 كچە گۆرانیبێژ ساندرا ئەلیساندرا گۆرانییەكی كچانەی پڕ لە شۆك بەناوی (I am fire) بڵاوكرده‌وه‌، ‎ئەم گۆرانیە لە تێكستی (ئاریۆ و تیم) و میوزیكی لەلایەن (I wana be a DJ) و بەهاوبەشی لەنێوان هەریەك لە هونەرمەندان ساندرا ئەلیساندراو سیمیانی پێریزاد بەزمانی ئینگلیزی وتراوە كاری دەرهێنانی كلیپەكەی لە لایەن جەمال مێكانەوە ئەنجامدراوە.

‎لەبارەی گۆرانییەكەی ساندرا دەڵێت" بڕیارمداوە وەك كوردێك بەزمانی بیانی گۆرانی بڵێم و بۆ جیهانی بوون كاربكەم و دووەم كلیپی خۆم بەناوی  (I am fire) تەواوكردووە و بڵاوم كرده‌وه‌."

‎ساندرا گوتیشی"بۆ من مایەی شانازییەكی گەورەیە كەبتوانم بەزمانی ئینگلیزی گۆرانی بڵێم و بەرهەمەكەم لە كەناڵە جیاوازەكانی دنیا بڵاوبێتەوە."

‎لەبارەی وروژێنەری كلیپەكەی ساندرا بەبێ سڵەمینەوە دەڵێت" كە ئەو دەیەوێ جیاواز بێ و بەتەواوی ئازادییەوە بەرهەمەكانی بڵاو بكاتەوە هەر بۆیە گوتی زۆر گەشبینم كە پێشوازییەكی زۆر لە بەرهەمەكەم دەكرێت."

ساندرا ئەلساندرا خەڵکی شاری سلێمانی لە وڵاتی سویسڕا دەژی جگە لە کاری هونەری کاری بزنس دەکات ماوەی دووساڵە کاری هونەری گۆرانی دەست پێ کردوە ڵەو دووساڵەدا ئەوە دووەم بەرهەمی خۆی پێشکەش بکات، ده‌شڵێت" ئێستاش نوێترین کلیپی خۆم پێشکەش دەکەم هیوام جێگای ڕەزامەندی هەموو لاێک بێن کاری ئەوجارەم جیاوازترە بە زمانی ئینگلیزیە ئەو کلیپە لە تورکیا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە ئەو گۆرانیە ناوی من ئاگر باسی  ڕۆمانسی  وئازادانەی  کچان دەکات، ئەو گۆرانیە کارێکی جیاواز نوێیە،شایانی باسە ساندرا گوتیشی نوێترین کارم لە داهاتوێکی نزیک دەست بە کلیپ دەکەم."