کیم و خوشکەکەی بەرهەمێکی نوێیان راگەیاند

1201 جار خوێندراوەتەوە کات02:32 بەروار13-08-2019
کیم و خوشکەکەی بەرهەمێکی نوێیان راگەیاند
ڕاچڵەکین- 

کیم کارداشیان و کالی جێنەر، هەر یەکە لە سۆشیال میدیای خۆیانەوە رێکلامیان بۆ نوێترین بەرهەمی خۆیان کرد و سەرنجی هەوادارانیان راکێشا.

بە پێی دەیلی مەیڵ، کیم کارداشیانی تەمەن ٣٨ ساڵ، ئەستێرەی ناوداری سۆشیاڵ میدیا، لە تۆڕی ئینستاگرام وێنەیەکی لەگەڵ کایلی جێنەری خوشکیدا بڵاوکردەوە و تیایدا نوێترین بۆنی kkw نمایش دەکەن.

شوشەی بۆنەکە لە شێوەی لێودایە و بە سێ رەنگی جیاواز بەردەست دەبێت کە هەریەکەیان بۆنێکی جیاوازیان هەیە، بەرواری ٢٣ی ئەم مانگە دەکەوێتە بەردەستی هەوادارانیان.

Smelling the dollars: Kylie Jenner was seen cuddling with older sister Kim Kardashian in an Instagram posted Monday to promote their first ever fragrance collaboration together

کایلی جێنەر گەنجترین ملیاردێری خۆکردە لە جیهاندا و بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانی هۆکارێکە بۆ سەرکەوتوویی بیزنزەکانی ئەم خانمە.

بۆنی kkw یەکەم بەرهەمی هاوبەشی کیم و کایلیە و هەواداران لە ئێستاوە بەپەرۆشییەکی زۆریان پێوە دیارە بۆ دەستخستنی ئەو بەرهەمە.

Shady: Included in the posts were images and descriptions of the three different scents named after lip colors: nude, red, and pink