سێ كچى رفێنراوی‌ ئێزیدی رزگار كران

64 جار خوێندراوەتەوە کات04:29 بەروار13-08-2019
سێ كچى رفێنراوی‌ ئێزیدی رزگار كران

راچڵه‌كین

نوسینگه‌ی كاروباروی‌ ئازادكردنی رفێنراوانی‌ ئێزیدی ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سێ كچی رفێنراوی‌ ئێزیدی له‌ سوریا ئازاد كراون.

حسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی كاروباری‌ ئازادكردنی رفێنراوانی‌ ئێزیدی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، نوسینگه‌كه‌یان توانیویه‌تی سێ كچ له‌ سوریا ئازاد بكات كه‌ بریتین له‌ (ئـ . ب. خ) له‌ دایكبووی ساڵی 2000 (ئـ . د. ب) له‌ دایكبووی ساڵی 2003 و (و. ع. ع) له‌ دایكبووی ساڵی 2001 كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌ گوندی كۆجۆ رفێنرابوون.

قائیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌و كچانه‌ له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی‌ ئێزیدییه‌وه‌ بووه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌نه‌وه‌ ده‌ست كه‌سوكاره‌كانیان و له‌ ئێستادا له‌ شوێنێكی پارێزراودان.