ئه‌و مێردمنداڵه‌ی له‌ دوكان خنكا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ئاغجله‌ر دۆزرایه‌وه‌

109 جار خوێندراوەتەوە کات05:15 بەروار13-08-2019
ئه‌و مێردمنداڵه‌ی له‌ دوكان خنكا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ئاغجله‌ر دۆزرایه‌وه‌

راچڵه‌كین

ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكابوو، له‌ سنوری‌ ناحیه‌ی ئاغجله‌ر دۆزرایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای‌ دوكان، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زێی دوکان مێرمنداڵێک خنکا، ئەمڕۆ لە سنوری ناحییە ئاغجەلەر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پۆلیسی ناحییەی ئاغجەلەر پێی ڕاگەیاندین، ئەمڕۆ لە سنوری ئاوی ناحییەکەیان تەرمی ئەو مێرمنداڵە دۆزراوەتەوە ، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زێی دوکاندا خنکا.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا چەندین جار تیمی مەلەوانی دوکان ، هەڵمەتی گەڕانی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه‌ ئەنجامدا و له‌سه‌ر داوای‌ سیروان سرحد قائیمقامی دوکانەوە ئاوی زێی دوکان ووشک کرا، تا بتوانن تەرمی ئەو مێرمنداڵە بدۆزنەوە ، بەڵام سەرەنجام لە سنوری ئاوی ناحییەی ئاغجەلەر دۆزرایەوە.