سێ كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئێرانییه‌كان كوژران

45 جار خوێندراوەتەوە کات05:45 بەروار13-08-2019
سێ كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئێرانییه‌كان كوژران

راچڵه‌كین

لە چه‌ند رۆژی ڕابردوودا سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ماکۆ، شنۆ و نۆدشە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بریندار کران.

بەپێی ماڵپه‌ری‌ هەنگاو، شەوی یەکشەممەی‌ رابردوو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی گوندی کانی ڕەشی شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەران و کاسبکاران کردووە و کۆڵبەرێک گیانی لە دەستداوە.

ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەستداوە ناوی‌ "سەعید حەسەنپوور" تەمەن ٤٤ ساڵ بووه‌.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی شەممە، کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی "مێهدی مونفەردی" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای دزاوەر پێکراوە.

هەروەها، هەفتەی ڕابردوو کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ماکۆ بە ناوی "ڕەسووڵ چیلان" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و شان و پشتی بریندار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٨ کۆڵبەری دیکەش بریندر کراون.