شاندێکی یانەی بەرشلۆنە بۆ گفتوگۆ لەسەر نێیمار گەیشتنە پاریس

180 جار خوێندراوەتەوە کات06:16 بەروار13-08-2019
شاندێکی یانەی بەرشلۆنە بۆ گفتوگۆ لەسەر نێیمار گەیشتنە پاریس
ڕاچڵەکین- 

شاندێکی یانەی بەرشلۆنە گەشتوونەتە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان دەبارەی گواستنەوەی نێیامار دا سیلڤا.

بە پێی سەرچاوەکانی RAC1 و گۆڵ، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی یانەی بەرشلۆنە کە پێکهاتووە لە ئێریک ئەبیدالی بەڕێوبەری تەکنیکی و خافیەر بۆرداسی ئەندامی بۆرد و ئاندرێ کوریی شارەزا لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی بەرازیلی، گەشتنە شاری پاریس بۆ دەستپێکردنی وتوێژەکان بەمەبەستی  گەڕاندنەوەی نێیمار بۆ کامپ نۆ.

بە پێی زانیارییەکان، شاندەکەی بەرشلۆنە بە نیازن بە ئۆفەرێکی پارە و یاریزان بەرپرسانی یانەی پاریس رازیبکەن دەستبەرداری ئەستێرە بەرازیلییەکەیان ببن، ئۆفەری سەرەتایان لە بڕێک پارە لەدەوروبەری ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و فیلیپ کۆتینیۆ پێک دێت، پاشان بە گوێرەی هەڵوێستی بەرپرسانی پاریس دەستکاری وردەکارییەکان دەکەن.

یانەی پاریس دوو وەرز لەمەوبەر نێیماریان بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە بەرشلۆنەوە گواستەوە، ئێستاش ئامادە نین بە بەهایەکی لەوە کەمتر دەستبەرداری ببن، هەروەها دەیانەوێت نێڵسن سێمیدۆی بەرگریکاریش لە رێکەوتنەکەدا بێت.

نێیمار لە یەکەم یاری پاریس سان جێرمان بۆ وەرزی نوێی خولی فەڕەنسی بەرانبەر نیمس لە لیستی یاریزانە بانگهێشکراوەکاندا نەبوو، ئەمەش پێدەچێت هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەوەی نێیمار لە جێهێشتنی پاریس.