نرخی زێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

55 جار خوێندراوەتەوە کات08:19 بەروار13-08-2019
نرخی زێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

راچڵه‌كین

نرخی زێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌، به‌هۆی‌ ناجێگێری‌  دۆخی هۆنگ گۆنگ و دابه‌زینی به‌های‌ دراوی‌ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین.

نرخی‌ زێر له‌ كاتژمێر 05:18 به‌كاتی گرینچ 0.3 له‌سه‌د به‌رزبووه‌ و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێر به‌  1515.56 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش نرخه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر دوای‌ ئه‌وه‌هات، رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هۆی‌ ناڕه‌زایی له‌ سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یان، هاوڵاتیان هۆنگ گۆنگ، گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌یان داخست، كه‌ به‌ قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌ داده‌نرێت بۆ جموجۆڵی بازرگانی‌.