رۆناڵدۆ باسی خۆی و مێسی دەکات

226 جار خوێندراوەتەوە کات08:44 بەروار13-08-2019
رۆناڵدۆ باسی خۆی و مێسی دەکات


کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە نوێترین لێدوانی دا جیاوازیی لەنێوان خۆی و مێسی ئەرجەنتینی دا کرد.

دۆن لە لێدوانێکیدا رایگەیاند "مێسی یاریزانێکی نایابە، من تەنها ئەو وەک یاریزانێک نابینمەوە کە ڕکابەریی تۆپی ئاڵتونیی بکات لەگەڵ من، ئەو هەموو کات لە لوتکەدا بووە ساڵ بە ساڵ هاوێشوەی من"

هەروەها وتیشی " جیاوازی نێوان من و ئەو ئەوەیە کە من  لە یانەیەکی ترەوە نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپام بەدەستهێناوەو شەش جاریش لەسەر یەک گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان بووم"