ئه‌مریكا پێدانی‌ مافی په‌نابه‌ری‌ قورستر ده‌كات

52 جار خوێندراوەتەوە کات09:11 بەروار13-08-2019
ئه‌مریكا پێدانی‌ مافی په‌نابه‌ری‌ قورستر ده‌كات

راچڵه‌كین

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، مافی مانەوە بۆ پەنابەران قورستر دەکات و به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌ نوێیه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌، مه‌رج نیه‌ هه‌ڵگرانی‌ گرین كارت، مافی په‌نابه‌ریان پێبدرێت.

بەپێی بڕیارەکە پێویستە پەنابەران دوای كۆتای هاتنی ماوەی فیزاكەیان ئەمەریكا جێبهێڵن، ئەم جۆرە مۆڵەتی مانەوەیە بە مافی پەنابەرێتی هەژاران ناسراوە.

ئەم بڕیارە تازەیە سەبارەت بە مافی مانەوەی پەنابەران، بڕیاره‌ مانگی ١٠ی ئەمساڵ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارەکە له‌لایه‌ن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆكراوه‌ و لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە حکومەتە نوێیەکە لە دژی پەنابەران دەری دەکات.

گرین کارد جۆرێک لە مافی مانەوەی کاتییە لە ئەمریکا و ئەو کەسانە وەریدەگرن کە گرێبەستی هاوسەرگیری یان کاریان هەیە و بەو هۆکارە دەتوانن مافی پەنابەری کاتی لە ئەمریکا وەربگرن.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵانە نزیکەی ٥٤٤ هەزار کەس داوای مافی پەنابەری دەکەن لە ئەمریکا و لەو ژمارەیەش ڕێژەیەکی کەمییان دەتوانن دەستیان بە مافی مانەوەی هەمیشەیی بگات.