تای کەروێشک بڵاوده‌بێته‌وه‌

212 جار خوێندراوەتەوە کات09:56 بەروار13-08-2019
تای کەروێشک بڵاوده‌بێته‌وه‌

راچڵه‌كین

له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتی سوید، تای كه‌روێشك بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه‌یه‌ و تووشی‌ مرۆڤیش ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی‌ رادیۆی سوید، نه‌خۆشیه‌كه‌ لەڕێگەی گەستنی مێش و مەگەز یان ئاوەوە مرۆڤ توش دەبێت، بەڵام ئەم بەکتریایە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ زیاتر لە ٥٠ کەس کە تووشی نەخۆشی تای کەروێشک بوون لە نەخۆشخانەکان تۆمارکروان، بەڵام فەرمانگەی تەندروستی هاوڵاتیان مەزەندە دەکەن خەڵکی زیاتر توشبووبن، مەترسی بڵاوبوونەوەی زۆرتری هەیە.

باسله‌وه‌شكراوه‌، كه‌ تای پێست کە بە هارپێست ناسراوە بە سویدی، لەڕێگەی گەستنی مێش و مەگەز یان ئاوەوە مرۆڤ توش دەبێت، بەڵام ئەم بەکتریایە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.

له‌ كاتی هه‌ستكردن به‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌، مرۆڤ دەبێ دەستبەجێ بچێتە نەخۆشخانەو لەڕێگەی ئەنتی بایۆتیکا و دەرمانی تایبەتەوە چارەسەر دەکرێت.