لە گوندێک تەنها کچ لەدایکدەبێت

452 جار خوێندراوەتەوە کات10:31 بەروار13-08-2019
لە گوندێک تەنها کچ لەدایکدەبێت
ڕاچڵەکین- 

لە گوندێکی وڵاتی پۆڵەندا نزیکەی ١٠ ساڵە هەموو ئەو منداڵانەی لە دایک دەبن رەگەزیان مێیە و دانیشتوانانی ئەو گوندە توشی نیگەرانی بوون، ئەو خێزانەی کوڕێکی ببێت پاداشت دەکرێت.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی میرەر، گوندی (ئۆدرزانسکی) لە وڵاتی پۆڵەندا کە دانیشتوانەکەی نزیکەی ٣٠٠ کەسە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە هیچ منداڵێکی نێر لێی لەدایکنەبووە و تا ئێستا شیکردنەوەیەکی زانستی بۆ ئەم دیارەدە نامۆیە نەکراوە.

بەرپراسانی پۆڵەندی بڕیاریان داوە ئەو ژن و پیاوەی بتوانن منداڵێکی کوڕیان ببێت پاداشت دەکرێن، هەروەها ئەو کوڕەش شەقامێک یان دار بەڕوویەکی بەناوەوە دەکرێت لەو گوندەدا.



لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا، ١٢ منداڵ لەو گوندە لەدایکبوون و هەموویان کچ بوون. گوندەکە ٩٢ ماڵی تێدایە.

زۆرێک لە پزیشکان و پسپۆڕان هەوڵیان داوە لێکدانەوەیەکی زانسی بۆ ئەو دیاردەیە بکەن، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیەوە هیچ هۆکارێک دیاری بکەن، هەندێک پێیان وایە کەمی کانزای کالسیۆم هۆکارەکەیەتی و رێنمایی دانیشتوانانی ئەو گوندە دەکەن کالسیۆم زیاتر بخۆن.