دەمیرتاش: پێویستە دادگای مافەكانی ئەوروپا لەدژی توركیا بڕیار بدات

79 جار خوێندراوەتەوە کات12:01 بەروار14-08-2019
دەمیرتاش: پێویستە دادگای مافەكانی ئەوروپا لەدژی توركیا بڕیار بدات

راچڵەكین-

هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا دەكات، لەسەر دۆسیەكەی لە دژی حكوومەتی توركیا بڕیار بدات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە رۆژنامەی بیرگوینی توركی راگەیاندووە:" بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە و چاوەڕێن دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا 1ی ئەیلوول لە بەرژەوەندی دۆسیەكە و لە دژی حكوومەتی توركیا بڕیار بدات."

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری دادگای مافەكانی ئەوروپا بۆ دۆسیەكەی ئەو زۆر گرنگە.

پێشتر دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بە فەرمی داوای لە توركیا كردبوو كە دەمیرتاش ئازاد بكات.

فێدریكا مۆگەرینی، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە: "پێویستە حكوومەتی توركیا بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە ئازادكردنی دەمیرتاش جێبەجێ بكات و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت."