نووسەرێكی كورد لەزیندانەوە خەڵاتی نیشتمانی ئۆسترالیای بەدەستهێنا

160 جار خوێندراوەتەوە کات12:22 بەروار14-08-2019
نووسەرێكی كورد لەزیندانەوە خەڵاتی نیشتمانی ئۆسترالیای بەدەستهێنا

راچڵەكین-

ڕۆمانی " هیچ دۆستێكمان جگە لە كێوەكان نییە" لە نووسینی بەهرۆز بۆچانی نووسەری كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خەڵاتی نیشتمانی ئۆسترالیای بەدەستهێنا.

بەهرۆز ماوەی 6 ساڵە، بە تاوانی چوونە ناو خاكی ئۆسترالیا بە شێوەی نایاسایی لە یەكێك لە زیندانەكانی ئەو وڵاتە بەندە و تا ئێستا توانیویەتی چەند خەڵاتی گەورە لە بواری ئەدەبیاتدا بەدەستبهێنێت. 

خەڵاتەكە بڕی 25 هەزار دۆلارەو پێشتریش توانیبووی خەڵاتی ویكتۆریت پرمێر كە خەڵاتێكی گەورەی ئەدەبی ئۆسترالیایە بباتەوە كە بڕەكەی 125 هەزار دۆلار بووە. 

لەماوەی ڕابردووشدا، ڕۆمانەكەی بەهرۆز توانیبووی كە خەڵاتی ئەدەبی نیوسات ویلز پرمێر بباتەوە كە بڕەكەی 10 هەزار دۆلارە.

بەهرۆز خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، كاتێك ملی كۆچكردن لە ئێرانەوە دەگرێتە بەر، ڕوودەكاتە ئەندونیزیا، لەوێش دووجار هەوڵی گەیشتن بە ئۆسترالیای داوە، جاری یەكەم بەلەمەكەیان نوقم دەبێت و ماسیگران بەهرۆز ڕزگار دەكەن و جاری دووەم لەلایەن پۆلیسی ئۆسترالیاوە دەستگیر دەكرێت و لەئێستادا لە دوورگەیەكی ئەو وڵاتە لە زینداندایە و حكومەتی ئۆسترالیا ئامادەیە نییە لە زیندان ئازادی بكات.