رۆژهەڵاتی كوردستان: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 165 هاوڵاتی خۆیان كوشتووە

71 جار خوێندراوەتەوە کات01:07 بەروار14-08-2019
رۆژهەڵاتی كوردستان: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 165 هاوڵاتی خۆیان كوشتووە

راچڵەكین-

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، 165 هاوڵاتی كورد لەشارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆكاری جیاواز خۆیان كوشتووە.

لە ماوەی ٨ مانگ و 14 رۆژى رابردوودا، لانیكەم ١٦٥ هاووڵاتیی كورد لە شارەكانی كوردستان خۆیان كوشتووە كە ٤٠ حاڵەتیان (زیاتر لە ٢٤٪ی كۆی حاڵەتەكان) تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە. وەك رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لە كۆی ئەو كەسانەی خۆیان كوشتووە، 84یان لەڕەگەزی مێ بوون و 81 یان لەڕەگەزی نێر بوون. زۆرترین ڕێژەی خۆكوشتنیش لە پارێزگای ئورمیە بە ٦٥ حاڵەت تۆمار كراوە.

دوای ئەویش پارێزگای سنە دێت بە 46 حاڵەت، پارێ.گای كرماشان بە 30 حاڵەت و پارێ.گای ئیلام بە 25 حاڵەت.

هۆكارەكانی خۆكوشتنی ئەو كەسانەش پۆلین كراوە بۆ( هەژاری و بێكاری: ٤٤ حاڵەت، كیشەی خێزانی و كۆمەڵایەتی: ٨٤ حاڵەت، خەمۆكی و كێشەی دەروونی ١٥ حاڵەت، نادیار ١٧ حاڵەت، پێشگرتن لە زەماوەند و بە زۆر بە شوودان ٤ حاڵەت، پیشگیری لە بەكارهێنانی مۆبایل١ حاڵەت و حیجابی زۆرەملی١ حاڵەت."