ئەمریكا: هێزی زیاتر ڕەوانەی توركیا دەكەین

424 جار خوێندراوەتەوە کات01:32 بەروار14-08-2019
ئەمریكا: هێزی زیاتر ڕەوانەی توركیا دەكەین

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا "پێنتاگۆن" رایدەگەیەنێت، بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا سەربازی زیاتر رەوانەی توركیا دەكەن.

شۆن رۆبەرتسن، وتەبێژی پێنتاگۆن لە لێدوانێكیدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرماندە سەربازییەكانیان بە مەبەستی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی توركیا لە شاری رحا لە گفتوگۆ و هەماهەنگیدان، لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەیەكی زیاتر سەرباز رەوانەی رحا دەكەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا بە مەبەستی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا 90 سەربازی ئەمەریكا گەیشتنە شاری رحا.

لەلایەكی دیكە و پەیوەست بەو بابەتەوە. لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، كارەكانی پێكھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بە مەبەستی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە بەھاتنی شاندێكی شەش كەسی ئەمەریكی بۆ شاری ئورفا، كارەكانی ژێرخانی پێكھێنانی ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەش دەستیپێكردووە.