میا خەلیفە باس لە ڕابردووی خۆیی و فلمە سێكسییەكانی دەكات

26458 جار خوێندراوەتەوە کات01:49 بەروار14-08-2019
میا خەلیفە باس لە ڕابردووی خۆیی و فلمە سێكسییەكانی دەكات

راچڵەكین-

میا خەلیفە، ئەكتەری پێشووی فلمە  پۆرنەكان دەڵێت، بەهیچ شێوەیەك لەڕابردووی خۆی ڕازی نییەو ئێستا ئەو ڕابردووە گرفتی بۆ دروستكردووە.

میا-ی تەمەن 26 ساڵ، كەبەڕەگەز لوبنانییە، لەساڵی 2015 دا بەتەواوی وازی لەنواندن لەفلمە سێكسییەكان هێنا كە بەووتەی خۆی تەنها سێ مانگ ئەو كارەی كردووە و " لێی پەشیمانە."

هەرچەندە میا نایەوێت باس لەكارەكانی بكات لەو ماوەیەی لەو جۆرە فلمانەدا بەشداری كردووە، بەڵام دەڵێت ئامادەیە ڕوونكردنەوە لەسەر ئەو ماوەیە بدات هەر كات پێویست بوو.

هەرچەندە میا خەلیفە دەڵێت لەساڵی 2015 وە دەستبەداری ئەكتەری بوو لە فلمە پۆرنەكاندا بەڵام تائێستاش پێگەیەكی تایبەت بەناویەوە هەیەو چالاكە، لەوبارەیەشەوە دەڵێت:" ئەو پێگەیە هیچ پەیوەندی بەوەوە نییەو سوودی دارایی لێنابینێت."

میا دەشڵێت، لەو ماوەیەی كە كاری لەفلمە پۆرنەكاندا كردووە تەنها 12 هەزار دۆلاری دەسكەوتووەو لەدوای 2015وە هیچ بڕەپارەیەكی لەو بوارەدا دەستەنكەوتووە.

ئەو ئەكتەرە پۆرنە بەڕەگەز عەرەبە، ڕەخنە لەو كۆمپانیایانە دەگرێت كە بەرهەمهێنەری فلمە پۆرنەكانن و دەڵێت، ئەو كۆمپانیایانە " لاوازی" كچان و ژنان دەقۆزنەوە تا بەرێگەیەكی یاسایی گرێبەستی بەشداریكردنیان لەو فلمانەدا لەگەڵ واژۆ بكەن.

میا دەڵێت، ڕابردووەكەی گرفتی زۆری بۆ دروستكردووەو زۆربەی كۆمپانیاكان ئامادە نین كاریان بۆ بكات بەهۆی بەشداریكردنی لە فلمە سێكسییەكاندا.

سەرەتای ئەمساڵیش، میا خەلیفە لە ئینستاگرام وێنەی خۆیی و كوڕێكی هاوڕێی بڵاوكردەوە بەناوی رۆبەرت سان بێرگ، كە یاریدەدەری یەكەمی شێفە لەیەكێك لە چێشتخانە بەناوبانگەگانی كۆپنهاگن-ی پایتەختی دانمارك.