باشترین قەناس بەدەستی ئەمریكا لەعێراق كوژرا

813 جار خوێندراوەتەوە کات02:25 بەروار14-08-2019
باشترین قەناس بەدەستی ئەمریكا لەعێراق كوژرا

راچڵەكین 


باشترین قەناس بەدەستی ئەمریكی لەعێراق لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرا. 

پێی راپۆرتێكی Marine Corps Times ئیسكۆت كۆپهاوری تەمەن 35 ساڵ كە فەرماندەی ئه‌مریكابووە لەعێراق، له‌ رۆژی 10ی ئابی 2019 له‌چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی ئیراده‌ی نه‌سركە له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقیه‌كان به‌شداربوو، له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژرا.

كۆپهاور پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ خاكی عیراق،  وه‌ك  به‌كارهێنه‌ری ده‌مانچه‌و قه‌ناس به‌ده‌ست خزمه‌تی ده‌كرد، به‌هۆی زیره‌كیه‌كه‌وه‌ دوو جار مه‌دالیای ئه‌ستێره‌ی برۆنزی به‌ده‌ستهێنابوو هەروەها فەرماندەیەكی ناسراوبوو.

له‌ساڵی 2018 به‌باشترین ئه‌فسه‌ری تایبه‌تی چه‌كدارانی ده‌ریایی ئه‌مریكا Skills Operator  له‌عێراق ناسرا، كه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانیان بووه‌ هۆی كۆتایهاتنی داعش له چەند ناوچەیەكی عیراق.