ماریا هەورامی بۆ راچڵەكین: سكاڵای یاسایی دژی مامۆستا هەڵۆ تۆماردەكەم

3832 جار خوێندراوەتەوە کات03:01 بەروار14-08-2019
ماریا هەورامی بۆ راچڵەكین: سكاڵای یاسایی دژی مامۆستا هەڵۆ تۆماردەكەم

راچڵەكین 
خانمە هونەرمەند ماریا هەورامی  وەڵامی مامۆستا ھەڵۆ دەداتەوە و دەڵێت سکاڵای  یاسایی لەسەر تۆمار دەكەم.

‎دوای بڵاوبونەوەی تۆمارێكی دەنگی مامۆستا هەڵۆ رەشید کە تیایدا هێرش دەکاتە سەر ماریا ھەورامی دواترو لە تۆمارێکی تردا ئەو مەلا ئاینییە داوای لێبوردنی كرد لەسەر ئەو قسانەی بەرانبەر ئەو خانمە ھونەرمەندە کردبوونی.

‎لەبارەی قسەکانی ئەو مامۆستا ئاینییە ، ماریا هەورامی بە راچڵەكین-ی راگەیاند، ئەگەر بێت و ئەو مامۆمستایە رەخنەیەكی بنیاتنەرانەی لەمن بگرتایە من هیچم نەدەوت كە لەكاتێكدا، کارەکەی من بەشێوەیەكی كوردیانە كراوە لەكلتوری كوردەواری لامنەداوە.. 

‎وتیشی: ئەو وتانەی ئەو مامۆستا ئاینییە بەرامبەر من بەكاریهێنا ئەگەر بێدەنگ بم لەسەری ئەوا نە لایەنە پەیوەندیدارەكان نە وەزارەتی رۆشنبیری نایەنە دەنگ و  جاری دیکەش بەهونەرمەندی دیكەی دەكات بۆیە سكاڵای یاسایی لەدژ تۆمار دەكەم. 

‎ماریا باسی لەوەشكرد، "ئەو هیچ وەڵامێكی مامۆستا ناداتەوە چونكە ئەو زمانەی ئەو بەكاریهێنا ناتوانێت ئەو بەوشێوەیە وەڵامی بداتەوە هەربۆیە لەدادگا و بەشێوەی یاسایی وەڵامی دەداتەوە". 

‎ماریا هەورامی جەختی لەوەشكردەوە كە "ئەو مامۆستا ئاینییە خزمی نیە و لەهەموو تەمنیدا یەكەمجارێتی بیبینێت". 

‎دەشڵێت، "مەرج نییە هەموو هەورامییەك خزمی بێت و خەڵکی هەورامانیش زۆرینەی خەڵکی ڕۆشنبیر و تێگەیشتوون، پێم سەیرە و نازانم ئەو بەڕێزە لەکوێوە هاتووە".

‎دەربارەی ئەوەی كە مامۆستا هەڵۆ رایگەیاندووە كە سەردانی دەكات هەورامی تەئكیدی لەوەشكردەوە، بەهیچ شێوەیەک بینینی کەسێک قبوڵ ناکات کە بەوشێوەیە قسەی لەبارەوە کردووە و سورە لەسەر ئەوەی دەیدات بە دادگا.

‎هەروەها ئەو هونەرمەندە سوپاسی هاوڵاتیان دەكات كەلەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە پشتیوانیانكردووە