10 هۆكار واده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ت لیمۆی تێكه‌ڵاو بكه‌یت

786 جار خوێندراوەتەوە کات03:10 بەروار14-08-2019
10 هۆكار واده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ت لیمۆی تێكه‌ڵاو بكه‌یت

ڕاچڵه‌كین-

ڕه‌نگه‌ زۆر كات پێت وترابێت ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ت لیمۆی تێكه‌ڵاو بكه‌یت به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رزی هاوین ، به‌ڵام چی له‌باره‌ی‌ سووده‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ ده‌زانیت؟ له‌م بابه‌ته‌وه‌ ده‌گه‌یته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ چیتر له‌ بیرت نه‌چێت ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ت لیمۆی فرێشی بۆ زیاد بكه‌یت، چونكه‌:

1-ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ كالۆری كه‌می تیادایه‌ و چه‌وری زیادده‌ی‌ له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌تێك لیمۆ  بۆ ئاماده‌كردنی به‌كاربهێنرێت.

2-سیستمی به‌رگری به‌هێز ده‌كات به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له‌ ڤیتامین سی تیایدا.

3-ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ بۆ گه‌ده‌ زۆر به‌سووده‌ و یارمه‌تی هه‌رسكردنی خواردنی ناو گه‌ده‌ ده‌دات.

4- به‌هۆی بوونی پۆتاسیۆم تیایدا ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ كاری دڵ و ده‌مار و ماسولكه‌كان چالاك ده‌كات.

5-ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سروشتی بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن به‌ركاربهێنرێت.

6-ئاستی كۆلیستڕۆڵی به‌سوود HDL له‌ جه‌سته‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

7-پووك به‌ ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌.

8- مێشك به‌هێز ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌ ڕۆژانه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ت چه‌ند دڵۆپێك ئاوی لیمۆی تێكه‌ڵاو بكه‌یت.

9-ڕێگری ده‌كات له‌ دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌.

10-بۆ پێست زۆر به‌سووده‌ و ڕێگری له‌ دروستبوونی چرچی ڕوخسار ده‌كات.