پەرلەمانتارێكی یەكێتی وەكو سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز دیاریكرا

158 جار خوێندراوەتەوە کات03:44 بەروار14-08-2019
پەرلەمانتارێكی یەكێتی وەكو سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز دیاریكرا

راچڵەكین 

یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەرلەمانتارێك وەكو سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان لە شوێنی بێگەرد تاڵەبانی دیاریی دەكات.

جەمال حەوێز پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان  بەمیدیای فەرمی حزبەكەی وتووە،  بەشێوەیەكی كاتی سەرپەرشتی فراكسیۆنی یەكێتی وەرگرتوەو چاوەڕێی مەكتەبی سیاسی دەكات بۆ دیاریكردنی كەسێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی كە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بوو لەپەرلەمانی كوردستان پۆستی وەزارەتی كشتوكاڵی وەرگرت و د.رێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمان دەستبەكار بوو، لەلایەن پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتییەوە لەپەرلەمانی كوردستان دیاریكرام كە سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكە بگرمە ئەستۆ.

رونیشیكردووەتەوە،  بەشێوەیەكی كاتی سەرپەرشتی فراكسیۆنەكە دەكەم، بۆیە بەمەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم راگەیاندوە ئەوان كەسێك وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیاری بكەن و ئەو ئەركەی پێسبپێردرێت.