ریان: سه‌دا 95 ی كه‌سه‌ ناوداره‌كان ئالوده‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌رن

186 جار خوێندراوەتەوە کات03:49 بەروار14-08-2019
ریان: سه‌دا 95 ی كه‌سه‌ ناوداره‌كان ئالوده‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌رن

ڕاچڵه‌كین-

كوڕه‌ گۆانیبێژی لوبنانی "ریان" له‌ پرۆگرامی" العمر مشوار" له‌گه‌ڵ دكتۆر عماد عبید تایبه‌ت بۆ ڕادیۆی لوبنانی ڕۆشنبیری له‌سه‌ر ئه‌و كاتانه‌ ڕونكردنه‌وه‌یداوه‌ كردووه‌ كه‌ ئالوده‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بووه‌ و ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌ستم به‌لاوازی خۆم ده‌كرد مادده‌ی هۆشبه‌رم به‌كارهێنا به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌رم وه‌رگرت و دووركه‌وتمه‌وه‌، ڕێنمایی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌م خێزانه‌كان ئاگاداری ئه‌م نه‌وه‌ نوێیه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌بنه‌ قوربانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر و ئالوده‌بوون"

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ئایا كه‌سه‌ ناوداره‌كان مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن ریان وتی" %95 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌نی ناوبانگن مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن و له‌وه‌ش دڵنیام كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ جێگر و وه‌زیر و دادوه‌ره‌كان و كه‌سه‌ ناوداره‌كان ئالووده‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بوون"