وادەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ عێراق راگەیەندرا

203 جار خوێندراوەتەوە کات03:56 بەروار14-08-2019
وادەی گەڕانەوەی حاجیان  بۆ عێراق راگەیەندرا

راچڵەكین 

تیمی تایبەتی عیراق بۆ سەرپەرشتیكردنی ڕێوڕەسمەكانی حەج رایگەیاند، لەسبەینێ –وە گەڕانەوەی حاجییان دەست پێدەکات دەشڵێت، لە بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵدا 10 حاجی کۆچی دواییان کردوە.

لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئابی 2019 تیمی تایبەتی عیراق بۆ سەرپەرشتیكردنی ڕێوڕەسمەكانی حەج ئاشكرایكرد، وەرزی حەجی ئەمساڵ سەركەوتووترین وەرزی حەج بووە و ژمارەی ئەو حاجیانەی عیراقیش كە لەكاتی حەجدا كۆچی دواییان كردووە نزیكەی 10 حاجی بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق لە 15 ی ئاب واتا سبەینێ – وە دەست پێدەكات و تا 31 ئاب بەردەوام دەبێت.

لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكە ئەوەخراوەتەڕو،  پڕۆسەی گەڕانەوی حاجیان لە ڕێگەی وشكانیەوە لە 16 ی ئابەوە دەست پێدەكات و ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.