فەرماندەیەكی پاسداران: حەشدی شەعبی توانیویەتی رێگری لە جێبەجێکردنی پلانەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەعێراق بكات

37 جار خوێندراوەتەوە کات04:43 بەروار14-08-2019
فەرماندەیەكی پاسداران: حەشدی شەعبی توانیویەتی رێگری لە جێبەجێکردنی پلانەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەعێراق بكات

راچڵەكین 

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی توانیویەتی رێگری لە جێبەجێکردنی پلانەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکات دەشڵێت، رێگەنادەن ئەمەریکا بە ئارەزوی خۆی سیاسەتەکانی لەناوچەکە جێبەجێبکات.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران  بەمیدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، ئێران پشتیوانی لە هەریەک لە حزبوڵڵای لوبنان، حوسییەکانی یەمەن و حەشدی شەعبی لە عێراق دەکات.

دەشڵێت، پێکهێنانی ئەو هێزانە کاریگەری نەرێنی لەسەر سیاسەتەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە دروستکردووە و رێگربووە  لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان.

سەلامی لەبارەی چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و رۆڵیان لە سووریا  پێی وایە، حزبوڵڵای لوبنان توانیویەتی دەسکەوتی باش بەدەستبهێنێت و بەسەر ئیسرائیلدا سەرکەوتووبێت.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئەوەش دەخاتەڕوو، هاوشێوەی سووریا، حوسییەکانی یەمەن توانیویانە بەسەر سیاسەتەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە سەرکەوتووبن.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، سیاسەتەکانی واشنتۆن بووەتە هۆکاری بەهێزبونی هەژموونی ئێران و پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە ناوچەکە دژ بەو وڵاتە.