نەجمەدین كەریم گەیشتە ئەمریكا

144 جار خوێندراوەتەوە کات05:03 بەروار14-08-2019
نەجمەدین كەریم گەیشتە ئەمریكا

راچڵەكین 

نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك شەوی رابردوو  گەیشتە ئەمریكا و بڕیارە لەسەردانەكەی چەند كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات. 

نوسینگەی تایبەتی نەجمەدین کەریم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوێنێ شەو 13/ 8/2019 نەجمەدین کەریم گەشتی کردوە بۆ ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە نەجمەدین کەریم لەگەشتەکەیدا، کۆمەلێک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و وەزارەتی دەوەرەی ئەمریکا و کۆنگریسی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، کۆبونەوەکان زیاتر دەربارەی کەشی ئێستای کەرکوک و ئایندەی کەرکوک و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەبێت كە بریارە لە مانگی چواری ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت.

هاوکات نەجمەدین کەریم لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك  بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە14ی ئابی 2019  لە واشنتن لەگەڵ هەر یەك لە دەیڤد شنكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری ڕۆژ هەڵاتی ناوەراست و ئاندرو پییك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری عێراق و ئێران کۆبوەتەوە.  

باسی لەوەشكردووە، لە کۆبونەوەکانیدا باسی دۆخی ئەمنی وسیاسی ناوچەكەیان كردوە و تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکانی بریتی بوو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەتایبەتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك کە وا بریارە لە مانگی 4 ی 2020 ئەنجامبدرێت.