خەسووی ئەندامی نێرینەی دەبڕێت و لە پەنجەرەکەوە فڕێی دەداتە دەرەوە 7133 جار خوێندراوەتەوە کات05:27 بەروار14-08-2019 ڕاچڵەکین- پیاوێک لە روسیا لەکاتی دانیشتنێکدا لەگەڵ خەسوو و خەزوریدا دەبێتە دەمەقاڵێیان و بە چەقۆ هێرش دەکەنە سەری، پاش ئەوەی کوشتیان، خەسووی ئەندامی نێرینەی دەبڕێت و لە پەنجەرەکەوە هەڵی دەداتە دەرەوە. بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، دمیتری بۆگدانۆڤی تەمەن ٣٢ ساڵ، دانیشتووی شاری بۆرۆڤیچی لە وڵاتی روسیا، بانگهێشتی ماڵی خەزوری کرابوو و لەکاتی خواردنەوەی کحولدا بووە دەمەقاڵێیان و خەسوو و خەزوری پێکەوە ٢٧ چەقۆیان لێدا، پاش مردنی، خەسووی ئەندامی نێرینەی بڕییەوە و لە پەنجەرەی یەکەی نیشتەجێبوونەکەیانەوە فڕێی دایە دەرەوە. بەپێی زانیارییەکان، دمیتری ژن و منداڵەکەی بەجێهێشتووە و بەڵێنی دابوو پێداویستییە ماددیەکانیان لە ئەستۆبگرێت، بەڵام لە ناردنی پارە بۆیان دواکەوتووە و ئەم بابەتە بووەتە هۆکاری دروستبوونی دەمەقاڵێکەی لەگەڵ خەسوو و خەزوریدا. پاش ئەنجامدانی ئەو کارە، خەسووی تەلەفۆن بۆ کچەکەی دەکات پێی رادەگەیێنێت کە دمیتیری کوشتووە. ئەویش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە. هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی ئەو روداوەن.