سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ ماریا هه‌ورامی‌ و مه‌لا هه‌ڵۆ هاته‌ ده‌نگ

2998 جار خوێندراوەتەوە کات06:16 بەروار14-08-2019
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ ماریا هه‌ورامی‌ و مه‌لا هه‌ڵۆ هاته‌ ده‌نگ
راچڵه‌كین

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌باره‌ی‌ كێشه‌ی نێوان مامۆستا هه‌ڵۆ و ماریا هه‌ورامییه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت، ئه‌بێت پیاوی ئاینی له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا گوڵاوپرژێنی روح بكات، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بوون داوای‌ لێبوردنیش جوانی‌ خۆی‌ هه‌یه‌.

رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ پۆستێكدا كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، ‏الاعتراف بالخطأ فضيلة.. ئەسڵ ئەوەیە ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت،بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی ڕۆحی گوێگرەکانی بکات،ووشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن.

ده‌شڵێت، خۆ ئەگەر وانەبون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە.

مامۆستا هه‌ڵۆ،  له‌ تۆمارێكی دەنگیدا هێرش دەکاتە سەر ماریا ھەورامی دواترو لە تۆمارێکی تردا ئەو مەلا ئاینییە داوای لێبوردنی كرد لەسەر ئەو قسانەی بەرانبەر ئەو خانمە ھونەرمەندە کردبوونی.

‎لەبارەی قسەکانی ئەو مامۆستا ئاینییە، ماریا هەورامی بە راچڵەكین-ی راگەیاند، ئەگەر بێت و ئەو مامۆمستایە رەخنەیەكی بنیاتنەرانەی لەمن بگرتایە من هیچم نەدەوت كە لەكاتێكدا، کارەکەی من بەشێوەیەكی كوردیانە كراوە لەكلتوری كوردەواری لامنەداوە.. 

‎وتیشی: ئەو وتانەی ئەو مامۆستا ئاینییە بەرامبەر من بەكاریهێنا ئەگەر بێدەنگ بم لەسەری ئەوا نە لایەنە پەیوەندیدارەكان نە وەزارەتی رۆشنبیری نایەنە دەنگ و  جاری دیکەش بەهونەرمەندی دیكەی دەكات بۆیە سكاڵای یاسایی لەدژ تۆمار دەكەم.