ژنێکی دووگیان لە لایەن پێنج پیاوەوە لاقە دەکرێت

1816 جار خوێندراوەتەوە کات06:29 بەروار14-08-2019
ژنێکی دووگیان لە لایەن پێنج پیاوەوە لاقە دەکرێت
ڕاچڵەکین- 

ژنێکیدووگیان لە هیندستان لە لایەن پێنج پیاوەوە دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر و بەهۆیەوە منداڵەکەی لەبار دەچێت، کوڕە هاوڕێکەی لەئەنجامدا خۆی دەکوژێت.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ژنێکی دووگیانی تەمەن ١٩ ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی بانسوارا لەگەڵ کوڕەهاوڕێکەی لە کاتی رۆشتنیان  بەرەو گوندێکی نزیک، لە رێگا لە لایەن پێنج پیاوەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، کوڕەکە هەڵدێت و ژنەکە لاقە دەکەن.


A pregnant teenager suffered a miscarriage after she was ganged raped in Banswara, western India. Pictured: Social activists hold placards as they take part in a protest outside Uttar Pradesh Bhavan calling for action in a rape case. Protests over rape cases are common in India
خۆپیشاندانێک لە هیندستان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان

ئەو ژنە، کە سکەکەی ٨ مانگە بوو، بەهۆی توندوتیژی ئەو پێنج پیاوەوە منداڵەکەی لەبار دەچێت. پاش دەستدرێژییەکانیان، کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی بە برینداری جێی دەهێڵن و هەڵدێن.

کوڕە هاوڕێکەی لە شارۆچکەکەی خۆیان بە مردوویی لە ماڵەوە دۆزایەوە، بە هەڵواسین خۆی کوشتبوو.

پاش بەدواداچوونێکی زۆر، هێزەکانی پۆلیس توانیان ژنەکە و هەر پێنج تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە، دادگاییکردنیان بەردەوامە.