مه‌لا مه‌زهه‌ر له‌سه‌ر مامۆستا هه‌ڵۆ بێده‌نگی شكاند

5825 جار خوێندراوەتەوە کات09:43 بەروار14-08-2019
مه‌لا مه‌زهه‌ر له‌سه‌ر مامۆستا هه‌ڵۆ بێده‌نگی شكاند

راچڵه‌كین

مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی، له‌سه‌ر مامۆستا هه‌ڵۆ هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت، مامۆستا هه‌ڵۆ هێمای فه‌خر و شانازییه له‌ نێو پاكه‌كان و ئه‌هلی ته‌وحید و داوا ده‌كات هه‌موان پشتیوانی‌ بكه‌ن.

له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك، مه‌لا مه‌زهه‌ر نوسیویه‌تی، جه‌نابی مامۆستا هه‌ڵۆ، هێمای‌ فه‌خر و شانازییه‌ بۆ پاكه‌كان و ئه‌هلی‌ ته‌وحید بۆ خوا ناس و موسڵمانان و میراتگرانی‌ پێغه‌مبه‌ر و دڵسۆزه‌ و بۆ په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، هه‌میشه‌ سه‌ر به‌رز و بڵنده‌ له‌ نێو خه‌ڵكی پاك و راستگۆیاندا.

ده‌شڵێت، مامۆستا هه‌ڵۆ دوژمنیشی زۆره‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ران دۆژمنیان زۆرن و ته‌نها له‌به‌ر دوو هۆكار، ئه‌ویش بانگكردنی خه‌ڵكه‌ بۆ خواناسی و خواپه‌رستی و فه‌رمان به‌ چاكه‌ و نه‌هی له‌ خراپه‌، ده‌بێ هه‌موومان رێگا بگرین له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و ئیشاعه‌ی فاحیشه‌ و مجاهره‌ به‌تاوان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ده‌بێت پشتیوانی‌ بین ئه‌و خه‌ڵكه‌ش تێكبشكێنین كه‌ حه‌زیان له‌ فه‌ساد و به‌دڕه‌وشتی و بێئه‌خلاقییه‌ و ده‌یانه‌وێت وڵات و نیشتیمان به‌ره‌ و بێئه‌خلاقی به‌رن.

مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی داوا ده‌كات دڵسۆزان هه‌ر ئێستا ده‌ستبكه‌ن به‌ پشتیوانی‌ له‌ هه‌ڵۆكه‌ی كوردستان.