ئابڕوچونێکی مەسنجەرەکەی فەیسبوک بڵاوکرایەوە

307 جار خوێندراوەتەوە کات08:24 بەروار15-08-2019
ئابڕوچونێکی  مەسنجەرەکەی فەیسبوک بڵاوکرایەوە


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، هەندێک لە بەرپرسان و کەسانی دیاریکراو گوێیان لە نامە دەنگییەکانی بەکارهێنەرانی بەرنامەی مەسنجەر گرتووەتەوە.

لەوبارەیەوە پێگەی the verge بڵاویکردووەتەوە فەیسبوک دانی بەوەدا ناوە، گرێبەستی لەگەڵ سەدان کەس کردووە، بۆ ئەوەی گوێ لە نامە دەنگییەکان بگرن کە بەکارهێنەران لەرێگەی بەرنامەی مەسنجەر ناردوویانە بۆ کەسی دیاریکراو.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە فەیسبوک وەک هاوشێوەی هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ، پێداچوونەوەی بۆ پەیوەندیییە دەنگییەکان راگرتووە و رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادار ئەو کارە بکات.

هەروەها ئاماژەشیان بەوەداوە فەیسبوک دزە دەکاتە ناو ئەو زانیارییانەی بەکارهێنەر کە لە رێگەی بەرنامەکەیانەوە ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت بەمەش وەک ئابڕوچونێک وایە بۆیان و دەبێتەهۆی لەدەستدانی رێژەی بەکارهێنەرانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی پار، مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیای فەیسبوک بەهۆی فرۆشتنی زانیاریی کەسی بەکارهێنەرانی ناو تۆڕەکەوە لەلایەن دادگای یەکێتی ئەوروپاوە بانگهێشتکرا و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.