بارسیلۆنا بە دۆڕان لالیگای دەستپێكرد

137 جار خوێندراوەتەوە کات09:21 بەروار17-08-2019
بارسیلۆنا بە دۆڕان لالیگای دەستپێكرد

راچڵەكین-

یانەی بارسیلۆنای پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یاری دەسپێكی ئەم وەرزەی بە دۆڕان بەرامبەر ئاتلێتێك بلباو كۆتایی پێهێنا.

شەوی ڕابردوو، ئاتلێتیك بلباو لەسەر یاریگەی سان مامێس میوانداری یانەی بارسێلۆنای كرد و بە تاكە گۆڵێك لە خولەكەكانی كۆتایی یاریەكەدا، سەركەوتنی بەدەستهێنا.

بارسیلۆنای بێ مێسی كەبەهۆی پێكهانەوە بەشداری یاریەكەی نەكرد، لەگەڵ ئەوەی لەگێمی یەكەمدا هەریەك لە سوارێزو ئەنتوان گریزمان یاریان دەكرد، بەڵام وەك تیپێكی ئاسایی دەركەوت و جگە لە تۆپێكی سوارێز، هیچ مەترسییەكی لەسەر تۆڕی گۆڵی بلباو دروستنەكرد.

لەگێمی دووەمی یاریەكەدا، سوارێز بەهۆی پێكانەوە بەشداری نەكرد، لەم گێمەشدا لەگەڵ ئەوەی تا ڕادەیەك یانە كەتەلۆنییەكە جڵەوەكەیان گرتەدەست، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی دروستكردنی مەترسی جددی لەسەر گۆڵی بلباوو یاریەكە بەو شێوەیەی خۆی بەردەوام بوو تا لەخولەكی 89 دا ئارتێز ئادۆنێز كە تەنها چەند خوڵەكێكی كەمبوو هاتبووە ناو یاریەكە، بەلێدانێكی ناوازە تاگە گۆڵی یاریەكەو بردنەوەی بۆ یانەی بلباو تۆمار كرد، بەوەش یانەی بارسیلۆنا لەیەكەم یاری وەرزی نوێدا، تامی دۆڕانی كرد و بەشكستەوە گەڕایەوە كامپ نو.