سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەكات

42 جار خوێندراوەتەوە کات05:13 بەروار17-08-2019
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەكات

راچڵەكین 

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو یەكەمین سەردانی بۆ وڵاتان دەستپێبكات و لەدەسپێكیشدا سەردانی  فەرەنسا و ئەڵمانیا بكات.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن لەو كاتەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانی وەرگرتووە هیچ سەردانێكی ئەنجامنەداوە و بڕیاریشە رۆژی سێشەممەی داهاتوو سەردانی پاریس بكات و لەگەڵ ماكرۆن كۆببێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، رۆژی چوارشەممەش جۆنسن سەردانی بەرلین دەكات و لەگەڵ ئەنگیلا مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە. 

بەگوێرەی میدیاكانی بەریتانیا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەسەردانەكەی هەوڵی قایلكردنی سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا دەدات بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەسەر رێكەوتنی جیابوونەوەی وڵاتەكەی لەیەكێتیی ئەوروپا یاخود بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری جیابوونەوە بەبێ رێكەوتن.