لەكەركوك حەشارگەیەكی چەكدارانی داعش لەناوبرا

46 جار خوێندراوەتەوە کات05:53 بەروار17-08-2019
لەكەركوك حەشارگەیەكی چەكدارانی داعش لەناوبرا

راچڵەكین

پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، حەشارگەیەكی چەكدارانی داعش لەلایەن هێزەكانیانەوە لەسنوری ناحیەی رەشاد لەپارێزگای كەركوك دۆزراوەتەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2019  پۆلیسی فیدراڵی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لەئۆپراسیۆنێكی فیرقەی 5ی سەربە پۆلیسی فیدراڵی لەكاتی پشكنین بۆ ناوچەی رەشاد حەشارگەیەكی چەكدارانی داعشیان لەناوبردووە. 

ئاماژەی بەوەشكردووە،  حەشارگەكە ژمارەیەك چەك و  كەلوپەلی  ئۆتۆمبیل و ماتۆرسكیل و پێدوایستی خۆراكی تێدا بووە. 

هەر لەبەیاننامەكە هاتووە، هەڵمەتەكەیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش بەردەوامی پێدەدەن. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەیەكە جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لەسنوری پارێزگای كەركوك زیادیكردووە.