پاش چوار ساڵ لە هاوسەرگیری، ئاهەنگی بۆ لەدەستدانی کچێنی گێڕا

3896 جار خوێندراوەتەوە کات06:13 بەروار17-08-2019
پاش چوار ساڵ لە هاوسەرگیری، ئاهەنگی بۆ لەدەستدانی کچێنی گێڕا
ڕاچڵەکین- 

ژنێکی دانیشتووی ویلایەتی تەکساس بەدەست نەخۆشییەکی ژنانەی دەگمەنەوە دەناڵێنێت کە بەهۆیەوە سێکسکردن بەلایەوە زۆر ئازاربەخشەوە و بەردەوامبوون ئەستەمە.

بەپێی پێگەی دەیلی مەیڵ، ماری ستاودی تەمەن ٢٥ ساڵ، دانیشتووی ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا، توشبووی نەخۆشی (ڤاجینیسمەس)ە کە بەهۆیەوە ماسولکەکانی دەورەی ئەندامی زاوزێی لە کاتی سێکسدا گرژ و رەق دەبن و بەردەوامبوون لە سێکس زەحمەتە.

ماری پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤دا هاوسەرگیری کرد و ویستی لەگەڵ هاوسەرکەیدا سێکس بکات، بۆی دەرکەوت کە بەلایەوە زۆر ئازاربەخشەوە نەیتوانی بەردەوام بێت، پاش سەردانکردنی پزیشک، نەخۆشییەکەی بۆ دەرکەوت.

A doctor diagnosed vaginismus - when the vagina suddenly tightens up whenever penetration is attempted - which left Mrs Staud feeling like a 'useless wife' to her husband, James, pictured

ماری پاش چەندین ساڵ لە چارەسەری سروشتی و بەکارهێنانی چەندین ئامێر و دەرمان بۆ خاوکردنەوەی ماسولکەکانی، لە ساڵی ٢٠١٨ توانی بۆ یەکەمین جار سێکس لەگەڵ هاوسەرەکەی بکات و کچێنی خۆی لەدەست بدات. ماری ئەم ساتەی بە هەنگاوێکی گرنگی ژیانی هاوسەرگیری زانی و هێندە دڵی خۆش بوو کە ئاهەنگی گێرا.

ماری باسی لەوەش کرد کە نەخۆشییەکەی هێندە دڵتەنگ و سەرقاڵی کردبوو کە توشی خەمۆکی بووبوو، رقی لە جەستەی خۆی بوو و بەتەواوی تەندروستی خۆی پشتگوێخستبوو. بەڵام ئێستا زۆر دڵخۆشە و سوپاسگوزارە.

Mrs Staud used physiotherapy to overcome her condition. This involved controlling her pelvic floor muscles, manual therapy which stretches and loosens the muscles by using a dilator and surgery (which did not work)