پلاستیك "مریم" ی مردار كرده‌وه‌

296 جار خوێندراوەتەوە کات06:19 بەروار17-08-2019
پلاستیك

ڕاچڵه‌كین-

مانگا بچوكه‌كه‌ی‌ ده‌ریا " مریم" كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا بووه‌ باسی زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ تایلاند شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ به‌هۆی قوتدانی پارچه‌یه‌ك له‌ پلاستیك مردار بۆته‌وه‌.

ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ ده‌ریاییه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی باشوری ڕۆژئاوی تایلاند له‌ مانگی 5 دا دۆزرایه‌وه‌ و به‌مه‌ش بوو به‌ یه‌كێك له‌ شیرده‌ره‌ ده‌ریاییه‌كان كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ناوچوونی له‌سه‌ر بێت و له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردودا بووه‌ ئه‌ستێره‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ تایلاند دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیه‌كی كه‌ تیایدا كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری شیری تایبه‌ت ده‌ده‌ن به‌م ئاژه‌ڵه‌ له‌ سه‌نته‌ری "بوكیت ی ده‌ریایی بایۆلۆجی"

مانگای ده‌ریا یه‌كێكه‌ له‌ نوێترین ئاژه‌ڵه‌ ده‌ریاییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ ده‌ست نیشانكراوه‌ به‌ڵام هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ به‌هۆی هه‌وكردنی خوێن و دروستبوونی برین له‌ گه‌ده‌یدا مرداربۆته‌وه‌ و دوای پشكنین پزیشكه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ وودره‌ پلاستیكی ناو ده‌ریاكه‌ له‌گه‌ده‌یدا بووه‌.