لەسەر ناردنی وێنەیەکی نەشیاو بۆ خەسووی سزادرا

488 جار خوێندراوەتەوە کات06:48 بەروار17-08-2019
لەسەر ناردنی وێنەیەکی نەشیاو بۆ خەسووی سزادرا
ڕاچڵەکین- 

ژنێکی بەریتانی لە لایەن دادگاوە سزای ماددی درا پاش ئەوەی وێنەیەکی نەشیاوی بۆ دایکی هاوسەرە کۆنەکەی نارد و توشی نیگەرانی کرد.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، کێڵی کۆنێڵی تەمەن ٣٩ ساڵم دانیشتووی شاری یۆرکشە لە بەریتانیا، پاش ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیا بوویەوە و کچە هاوڕێ نوێکەی ئەو پیاوە بە مەبەستی توڕەکردن وێنەیەکی رووتی بۆ کێڵی نارد، ئەویش دەستبەجێ ناردییەوە بۆ دایکی هاوسەرە کۆنەکەی.

لە میانەی دادگاییکردنی کێڵیدا، دایکە تەمەن ٧٠ ساڵەکەی هاوسەرە کۆنەکەی، ئاماژەی بەوەدا کە وێنەکە توشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێێیەکی زۆری کردبوو.

بە بڕیاری دادگا، کێڵی سزای ماددی بە بڕی ١٢٠ پاوەند درا و ماوەی ساڵێک دەبێت دوورەپەرێز بێت لە هاوسەرە کۆنەکەی و کەسانی دەوروپشتی.


Image result for Woman, 39, is slapped with a restraining order after she sent