لەعێراق حەوت هەزار بەندكراوی ماددەی هۆشبەر هەیە

47 جار خوێندراوەتەوە کات06:59 بەروار17-08-2019
لەعێراق حەوت هەزار بەندكراوی ماددەی هۆشبەر هەیە

راچڵەكین


 فەرماندەی پۆلیسی بەسرە رایدەگەیەنێت، لەسەدا80 ی  ماددە هۆشبەرەكان لەدەروازەكانی ئێرانەوە رەوانەی ناوخۆی عیراق دەكرێن.

رەشید فلەیح  فەرماندەی پۆلیسی بەسرە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆتە دیاردە و پێشبینیكردووە كە بەجۆرێك دیاردەكە تەشەنە بسەنێت كە چیتر نەتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەدا80 ی  ماددە هۆشبەرەكان لەدەروازەكانی ئێرانەوە رەوانەی ناوخۆی عیراق دەكرێن.

هاوكات  فازڵ عەزاوی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ دەڵێت،سێ ساڵە دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان رووی لەزیادبوون  كردووە و لەئێستاشدا زۆربەی جۆرەكانی ئەو ماددانە لەعیراقدا هەن لەكاتێكدا پێشتر تەنیا ئەفیون و حەشیشە هەبوون.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، زیاتر لەحەوت هەزار بەندكراو هەن كە زۆربەیان بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان سزادراون و لەو ژمارەیەش 125كەسیان ژنن.