تەندروستی سلێمانی ئاماری رووداوەكانی جەژنی بڵاوكردەوە

31 جار خوێندراوەتەوە کات07:52 بەروار17-08-2019
تەندروستی سلێمانی ئاماری رووداوەكانی جەژنی بڵاوكردەوە

راچڵەكین 

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری رووداوەكانی له‌ ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژندا بڵاوكردەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2019 یاد نەقشبەندی‌، وتەبێژی‌ ‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لەکۆنگرەیەكی ‌ رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەرۆژانی‌ جەژندا لە نەخۆشخانەی‌ فریاکەوتنی‌ فێرکاریی 12 حاڵەتی‌ برینداریی‌ هاتوچۆ و یەک حاڵەتی‌ برینداریی بە فیشەک  40 حاڵەتی‌ برینداری بە شەڕە چەقۆ و نۆ حاڵەتی‌ پێوەدانی‌ دوپشک هەبووە .

وتیشی، 172 نەخۆشیش داخڵی‌ نەخۆشخانەی‌ فریاکەوتنی‌ فێرکاری كراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، 319 کەس سەردانی‌ نەخۆشخانەی‌ هیوایان کردووە و 3 حاڵەتی‌ نوێی شێرپەنجەش هەبووە کە دووانیان خەڵکی‌ سلێمانی‌ و ئەوی دیکەیان خەڵکی‌ کەرکوکه‌.

نەقشبەندی باسی لەوەشكرد، سەنتەری‌ 122 کە تایبەتە بە گواستنەوەی‌ حاڵەتە بەپەلەکان بە ئەمبوڵانس،  50 حاڵەتی‌ بەپەلە و کتوپڕ هەبووە و 16 حاڵەتی‌ مردنیش لەو سەنتەرەدا هەبووە.

ئەوەشیخستەڕوو، 529 کەسیش سەردانی‌ نەخۆشخانەی‌ فریاکەوتنی‌ هەناوییان کردووە.

وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ رونیشیكردەوە، حاڵەتەکان بە بەراورد بە ماوەکانی‌ رابردوو گۆڕانکارییەکی‌ ئەوتۆ یان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.