ناوی ئایفۆنە نوێیەکان ئاشکرابوون

83 جار خوێندراوەتەوە کات08:24 بەروار17-08-2019
ناوی ئایفۆنە نوێیەکان ئاشکرابوون


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازی راگەیاندنی سێ ئایفۆنی نوێیە و لە ئێستاشەوە راگەیاندنەکان باس لە گرنگی و تایبەتمەندییەکانی دەکەن.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، ئەمساڵ سێ ئایفۆنی نوێ رادەگەیەنرێن کە ئەوانیش ناوەکانیان (ئایفۆن ١١، ئایفۆن ١١ پڕۆ، ئایفۆن ١١ پڕۆ ماکس)ن، کە هەریەکەیان چەند تایبەتمەندییەک لەخۆدەگرێت.

ئەو ناوانە تەنیا لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراونەتەوەو هێشتا لەلایەن ئەپڵەوە بە فەرمی رانەگەیاندراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە فەرمی و بۆ ئەمساڵ کۆمپانیای ئەپڵ لە رێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٩ـی رۆژی سێشەمە، کۆنفرانسی تایبەتیی خۆی سازدەکات و سەرجەم بەرهەمەکانی رادەگەیەنێت.