ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 21 تۆن هێلكه‌دا ده‌گرێت

78 جار خوێندراوەتەوە کات08:48 بەروار17-08-2019
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 21 تۆن هێلكه‌دا ده‌گرێت

راچڵەكین 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاترله‌ 21 تۆن هێلكه‌دا گرتوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشی سلێمانی له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكەیان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو, هێزه‌كانیان توانیان له‌ مه‌رزی باشماخ نێوده‌وڵتی ڕۆژی 17/8/2019 ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی  ( 21 ) تۆن و نیو هێلكه‌ كه‌ به‌ دوو ئۆتۆمۆبێلی كۆنتێنه‌ر هێنرابونه‌ ناوهه‌رێم.

ئاماژە بەوەشدراوە، به‌پێی بڕیارو ڕێنماییه‌كان هێنانی ئه‌و هێلكانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌  بۆ ناو هه‌رێم و ڕوو به‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌و ده‌ست به‌رسه‌ر ئۆتۆمبێل و باره‌ هێلكه‌كاندا گیرا بۆئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی.