10 پێكهاته‌ی‌ مه‌ترسیداری ناو جگه‌ره‌ واتلێده‌كات جگه‌ره‌ نه‌كێشیت

260 جار خوێندراوەتەوە کات09:03 بەروار17-08-2019
10 پێكهاته‌ی‌ مه‌ترسیداری ناو جگه‌ره‌ واتلێده‌كات جگه‌ره‌ نه‌كێشیت

ڕاچڵه‌كین-

زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن دوركه‌وتنه‌وه‌ و وازهێنان له‌ كێشانی جگه‌ره‌ به‌ بابه‌تێكی ئه‌سته‌م وه‌سف ده‌كه‌ن،  پێگه‌ی‌ Daily Medical info پێكهاته‌ی‌ ته‌واوه‌تی جگه‌ره‌ی‌ له‌ بابه‌تێكدا ڕوون كردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك جگه‌ره‌ بكێشێت له‌دوای زانینی پێكهاته‌كانی هیچكات جگه‌ره‌ ناكێشێت.

له‌ناو جگه‌ره‌دا ئه‌م مادده‌ كیمیاویانه‌ هه‌یه‌ كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت:

1- ئه‌سیتۆن "ئه‌و شله‌یه‌ی بۆ لێكردنه‌وه‌ی‌ بۆیه‌ی نینۆك به‌كارده‌هێنرێت"
2-ترشی سركیك.
3-ئامۆنیا "ئه‌و مادده‌یه‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت"
4-زه‌رنیخ وه‌ك ژه‌هری مشك به‌كارده‌هێنرێت.
5-كادمیۆم كه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ پاتری ئۆتۆمبێلدا هه‌یه‌.
6-فۆرمالدیهاید كه‌ بۆ مۆمیاكردنی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت.
7-هیكسامین بۆ گڕدانی خه‌ڵووز سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
8-قورقوشم جۆرێك كانزایی ژه‌هراویه‌ .
9-نیكۆتین وه‌ك قڕكه‌ری كیماوی ده‌كرێت سوودی لێ ببینرێت.
10-قه‌تران ماده‌یه‌كه‌ بۆ قیرتاوكردنی ڕێگا به‌كارده‌هێنرێت.