بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدەكەی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم یەكلایی كردەوە

608 جار خوێندراوەتەوە کات09:05 بەروار17-08-2019
بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدەكەی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم یەكلایی كردەوە

راچڵەكین: ئاوات خەیروڵڵا 

بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی یەكلایی كردەوە و ناوەكەشی ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێم كرد. 

هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە راچڵەكین-ی راگەیاند، بڕیاری كۆتایی لەسەر كاندیدی گۆڕان بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم  لەلایەن بزوتنەوەكەیەوە دراوە. 

وتیشی، كاندیدی گۆڕان بۆ ئەو پۆستە مستەفای سەید قادرە. 

هاوكات بەپێی زانیارییەكانی راچڵەكین ئەمڕۆ گۆڕان ناوی مستەفای سەید قادری ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كردووە. 
هەر بەپێی زانیارییەكان لەچەند رۆژی داهاتوو مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ دەستبەكاربوونی جێگرانی سەرۆكی هەرێم دەردەكرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، سێ كەس لەناو بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كاندید كردبوو، كە ئەوانیش هەریەكە لە (مستەفا سەید قادر، محەمەد تۆفیق رەحیم و جەمال حاجی محەمەد) بوون

پێشتریش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان جەعفەر شێخ مستەفای بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كاندیدكردبوو.