چوار ده‌رمان توانای سێكسی پیاو لاواز ده‌كات

4872 جار خوێندراوەتەوە کات10:12 بەروار17-08-2019
چوار ده‌رمان توانای سێكسی پیاو لاواز ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

ده‌رمان و پێكهاته‌ كیمیاویه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كار له‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌ن، چوار ده‌رمان كه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كارده‌هێنرێت كار له‌ توانای سێكسی پیاوان ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش.

1- ده‌رمانی به‌رزی په‌ستانی خوێن:
پزیشكێكی چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی له‌ سه‌نته‌ری پزیشكی له‌ زانكۆی نیویۆرك ده‌ڵێت" ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن له‌ ئاستی ئاساییدا به‌كارده‌هێنرێن به‌شێوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن ده‌بنه‌ هۆی لاوازكردنی توانای سێكسی پیاوان چونكه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ چالاكی سوڕی خوێن لاواز ده‌بێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات خوێن كه‌متر بچێت بۆ ئه‌ندامی نێرینه‌ی‌ پیاوان"

2- ده‌رمانه‌كانی دژه‌ خه‌مۆكی:
سه‌رژمێریه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن %40 ی ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنن گرفتی گه‌یشتن به‌ چێژیان هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندی سێكسیدا.

3-ده‌رمانه‌ ئازار شكێنه‌كان:
زۆرێك له‌ ئێمه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری جه‌سته‌مان ده‌رمانی ئازار شكێن به‌كارده‌هێنین به‌تایبه‌ت بۆ ئازاری ددان و سه‌رئێشه‌، له‌ پیاواندا زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئازار شكێن ڕێژه‌ی‌ ده‌ردانی تیستۆستیرۆن ه‌كان كه‌م ده‌كات كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ئاره‌زووی سێكسی.

4-ده‌رمانه‌ خه‌ولێخه‌ره‌كان:
یه‌كێك له‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی ئه‌م ده‌رمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ واده‌كات ئه‌ندامی نێرینه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی‌ سێ چاره‌ك زۆر ڕه‌پ ببێت  و به‌هۆیه‌وه‌ پیاوان هه‌ست به‌ ئازارێكی زۆری ئه‌م ئه‌ندامه‌ی‌ له‌شیان ده‌كه‌ن.