سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چاڵنجەكەی مەسرور بارزانی قبوڵكرد

336 جار خوێندراوەتەوە کات11:44 بەروار17-08-2019
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چاڵنجەكەی مەسرور بارزانی قبوڵكرد

راچڵەكین 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی چاڵنجه‌كەی سەرۆكی حكومەتی دایەوە و  داواش لە بەرپرسی دەزگای زانیاری لەئاژانسی پاراستن و زانیاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان و پارێزگاری دهۆك دەكات بەشداری چاڵنجه‌كه‌ بكەن.

د. رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، به‌شداریی له‌ هه‌ڵمه‌تی چاندی نه‌مام ده‌كات و دەڵێت،  ئێمەش ئەمڕۆ بەشدار دەبین لەهەڵمەتی دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ چاڵنجی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

هەروەها دەڵێت،  داوا دەكەم ئەم هەڵمەتە هەڵمەتێكی رەمزی بێت و سیاسیەكان و دەستەبژێر ئەنجامی بدەن، ببێتە هەڵمەتێكی نیشتیمانی و حكومەتی هەرێم خەرجییەكانی دابین بكات و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەقوتابحانەكان و زانكۆكان و دۆستانی ژینگە ساڵانە هەڵمەتەكە بەڕێوە ببەن.بۆئەوەی كە ئەم هەڵمەتە سنوری شاری شیرینی هەولێر تێبپەڕێنێ و بگاتە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان. 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان  دەشڵێت، لێرەوە چالێنجی بەرێزان  لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری لەئاژانسی پاراستن و زانیاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان دەكەم  هەروەها چاڵێنجی فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك دەكەم بۆ ئەوەی لەدهۆكیش هەمان هەڵمەت بەردەوام بێت.  

ئەوەش لەكاتێكدایە، مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرنای هەرێم لە 8ی ئابی 2019 به‌شداریی له‌ هه‌ڵمه‌تی چاندی نه‌مام كردو داوای له‌ هه‌ریه‌ك له‌ رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و حاكم به‌نگین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌شداریی چاڵنجه‌كه‌ بكه‌ن.