ئافره‌ت چوار نهێنی له‌ پیاو ده‌شارێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆریش خۆشی بوێت

17506 جار خوێندراوەتەوە کات04:49 بەروار18-08-2019
ئافره‌ت چوار نهێنی له‌ پیاو ده‌شارێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆریش خۆشی بوێت

ڕاچڵه‌كین-

كه‌سایه‌تی ئافره‌ت به‌ جۆرێكه‌ كه‌ ته‌نها له‌ چه‌ند كاتێكی دیاریكراودا كۆمه‌ڵێك له‌ نهێنی و شاراوه‌كانی ناخی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، به‌گشتی خانمان چوار نهێنی له‌ پیاوان ده‌شارنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆریش خۆشیان بوێت.

1- غیره‌كردن:
ته‌واوی پیاوان پێیان وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ بۆته‌ هاوسه‌ری ئه‌وان له‌ ئافره‌ته‌كانی دیكه‌ جیاوازه‌ و غیره‌ ناكات، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئافره‌ت نییه‌ غیره‌ نه‌كات و به‌شێك له‌وان ئه‌م هه‌سته‌ ده‌شارنه‌وه‌ و ته‌نها له‌ چه‌ند كاتێكدا ڕاستیه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌خه‌ن.

2-لایه‌نی تاریك:
مه‌به‌ست له‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ كه‌سێك فریشته‌ نییه‌ و شتێك هه‌یه‌ له‌ كه‌سایه‌تیدا بۆ نمونه‌ یان زۆر توڕه‌یه‌ یان ڕقی له‌ هه‌ندێك كه‌س و هه‌ندێك له‌ هاوڕێكانیه‌تی یان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ ڕێك ناكه‌وێت و ئه‌مه‌ش له‌ ماوه‌ی‌ ده‌زگیرانداری ده‌رناكه‌وێت هه‌تا دوو كه‌سه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌ژین.

3-توانای سێكسی مێرده‌كه‌ی‌:
زۆرینه‌ی‌ خانمان ئه‌وه‌ ده‌شارنه‌وه‌ تا چه‌ند چێژیان له‌ په‌یوه‌ندی سێكسی بینیوه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان و ڕه‌نگه‌ شه‌رمكردن یه‌كێك بێت له‌ هۆكار بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

4-گوێ به‌ هه‌ندێك بابه‌ت نادات:
هه‌ندێكجار پیاوان بابه‌تێك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌شارنه‌وه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ بێ ئاگابن له‌وه‌ی‌ ئافره‌ت ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگ نیه‌ به‌لایه‌وه‌ باسی بكات یان نا.