10 هۆكار واتلێده‌كات ئاو زۆر بخۆیته‌وه‌

324 جار خوێندراوەتەوە کات09:32 بەروار18-08-2019
10 هۆكار واتلێده‌كات ئاو زۆر بخۆیته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هەموو سیستەمەکانی لەشی مرۆڤ پێویستیان بە ئاوە تاوەکو کاری خۆیان ئه‌نجامده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ خواردنەوەی ڕێژەیەکی ڕێکخراو و گونجاو لە ئاو زۆر بەسوودە .

 لەشی کەسێکی پێگەیشتوو 2 هەتا 3 بەشی لە ئاو پێکهاتووە کە تیابدا مێشک %80 و خوێن %83 و سیەکانیش %90 و پێست %64 و ئێسکیش %30 و ماسولکەکانیش %75 یان لە ئاو پێکهاتووە .

 ڕۆژانە پێویستە چەند ئاو بخورێتەوە ؟

ڕۆژانە پێویستە 8 پەرداخ یاخود نیو گاڵۆن ئاو بخورێتەوە .

بە کورتی 10 سوودی ئاو خواردنەوە ئاماژە پێدەدەین :

1-  وادەکات لەشت بە شێوەیەکی باش و کاریگەر کارەکانی خۆی بکات 
2- کرداری میتابۆلیزم زیادەکات و کاراتری دەکات 
3- یارمەتیت دەدات لە بەرهەڵستیکردنی تێکچوونی دەموچاو بە ئیکزیما بێت یان هۆکارێکی تر
4- لاشە و پێستت بە شێداری دەهێڵێتەوە 
5- لابردن و دەرکردنی ژەهر لە جەستە
6- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە بە ڕێژەیەکی باش
7-باری دەروونیت زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات و ئاسوودەتر و ئارامتر دەبیت 
8-  کێش دادەبەزێنێت
9- یارمەتی دەردانی پاشەڕۆ و بەکتریاش دەدات
10-ئازاری جومگە کەم دەکاتەوە

و: ڕه‌وه‌ند ته‌ها