ڤیدیۆ: ماریا "لاسایی نه‌جوه‌ كه‌ره‌مم نه‌كردۆته‌وه‌"

590 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار20-08-2019
ڤیدیۆ: ماریا

ڕاچڵه‌كین-

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می "دڵه‌كه‌م" خانمه‌ گۆرانیبێژ ماریا ڕه‌خنه‌ی‌ جیاواز له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی گیرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك به‌رهه‌مه‌كه‌یان به‌ كارێكی جوان وه‌سف كرد.

ده‌وترا "ئه‌م خانمه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ لاسایی خانمه‌ گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب "نه‌جوه‌ كه‌ره‌م" ی كردۆته‌وه‌ و له‌ وه‌ڵامدا خۆی ده‌ڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من لاسایی ئه‌و خانمه‌م نه‌كردۆته‌وه‌ و پێش ئه‌ویش خانمه‌ هونه‌رمه‌ند "جنیڤه‌ر لۆپێز" هه‌مان كاری كردوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ستایلی كاره‌كه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ كه‌س و له‌ هونه‌ری كوردیدا تا ئێستا كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كراوه‌ بۆیه‌ من ئاره‌زووم كرد ئه‌م كاره‌ بكه‌م"

ماریا خه‌ڵكی هه‌ورامانه‌ و له‌دایكبووی ساڵی 1990 یه‌ و به‌رهه‌می چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداری وتۆته‌وه‌.