توالێتێكی زیره‌ك ڕێگری ده‌كات له‌ ئه‌نجامدانی سێكس

1985 جار خوێندراوەتەوە کات05:48 بەروار21-08-2019
توالێتێكی زیره‌ك ڕێگری ده‌كات له‌ ئه‌نجامدانی سێكس
ڕاچڵه‌كین-

كاربه‌ده‌ستان له‌ شاری "ویلز" له‌ به‌ریتانیا پلانی دانانی توالێتی زیره‌ك له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌خاته‌ بواری جێ به‌جێكردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگری بكات له‌ هه‌ر كارێكی سێكسی كه‌ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر بیه‌وێت ئه‌نجامیبدات.

ئه‌م جۆره‌ توالێته‌ له‌ ئێستادا له‌ شاری "بۆرسكۆل" به‌كارده‌هێنرێت و سوودی لێ وه‌رگیراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕه‌نگێزی و به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ناو توالێته‌كاندا و جگه‌ له‌وه‌ش زه‌وی توالێته‌كان به‌جۆرێكه‌ كه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات چه‌ند كه‌س چۆته‌ ناو توالێته‌كه‌ و كێش ده‌خوێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی‌ سێكس له‌ توالێته‌كان ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌وه‌ی‌ جێی سه‌رنجه‌ له‌كاتی هه‌ستكردنی توالێته‌ به‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی نامۆ ئاو ده‌كات به‌ جه‌سته‌ و سه‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی‌ چۆته‌ ژووره‌و و جگه‌ له‌وه‌ش جه‌ڕه‌سی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێده‌دات و ده‌رگاكان ئۆتۆماتیكی ده‌كرێته‌وه‌ و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت له‌ناو ئه‌م توالێتانه‌ جگه‌ره‌ یان مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كاربهێنن یان له‌سه‌ر دیوار و زه‌وی ته‌والێته‌كه‌ بنوسن.